ڕیکلام



ژمارەی سەردان
میوانانی سەرهێڵ :
میوانانی ئەمڕۆ : 46
کۆی سەردان : 50334

وتەی ماڵپەڕ

هەڵبژاردەیەك لە ئامۆژگاری زانایان

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيْمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُوْرِ أَنْفُسِنَاْ وَمِنْ سَيِّئَاْتِ أَعْمَاْلِنْاَ ، مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَاْدِيَ لَهُ ، وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ ، وَحْدَهُ لاَ شَرِيْكَ لَهُ ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ ... أَمَّاْ بَعْدُ :  بێگومان زانایانی ئەم ئوممەتە هاوشێوەی ئەستێرەكانی ئاسمانن لە سود گەیاندنیان بە تاكەكانی كۆمەڵگا ، چونكە هەروەكو چۆن ئەستێرەكان هۆكاری هیدایەت و ڕێگا ناسینن بۆ مرۆڤەكان ، هەروەكو خوای پەروەردگار فەرموویەتی : وَبِالنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ ] ( النحل : 16 ) ، وە ڕازێنەرەوەی ئاسمانیشن ، و دووركەرەوەی شەیتانە سـەركەشەكانی جنۆكەن ، لەوەی كە هەواڵەكانی ئاسمان بدزن ، هەروەكو خوای پەروەردگار سەبارەتیان فەرموویەتی : [ وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِلشَّيَاطِينِ ] ( الملك : 5 ) ، بەهەمان شێوەش زانایان ڕێنموكاری و ڕێنیشاندەری مرۆڤەكانن بە ئامۆژگاریە گەوهەر ئاساكانیان ، و هۆكاری پاراستنی گوێڕایەڵیكارانیانن ، و چرای درەوشاوەن لە ئاییندا ، و نەبوونیان هۆكاری گومڕایی و سەرلێشێوایی مرۆڤەكان ، و لاڕێبوونی مرۆڤایەتیە ، ئەمە لەلایەكەوە .

لەو لاشەوە ئامۆژگاری ئایینە هەروەك پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ  فەرموویەتی : (( الدَّيْنُ النَّصِيْحَة )) ( متفق عليه ) ، واتە : ئایین تەنها ئامۆژگاریە ، وە ئامۆژگاریش بریتیە لە هاریكاری لەسەر چاكە و یاساغیكردن لە خراپە .

بۆیە بەپێویستی دەزانم چەند دوڕ و یاقوت و مەرجانێك لە ئامۆژگاری زانایان بیری خۆم و هەموو فێرخوازانی زانستی شەرعی بەتایبەت ، و موسڵمانان بەگشتی بخمەوە ، بە هیوای سودمەندبوونی هەمووان بەو ئامۆژگاریانە ، بەڵگە نەویستیشە كە ئامۆژگاری ـ بەگشتی ـ بەسودە ، وە دیار و ئاشكراشە كە ئامۆژگاری بەسودتر دەبێت ئەگەر لە كانیاوی زانایانی شەریعەتەوە بێت .... لەوانەش :


درێژە ...


دواین کتێب
نەفەسی خەواریجانە ، لە نێوان ( مەلا تاریق ) و سەلەفیەكان !!
ناوی ئامادەكار : عدنان بارام كەلاری .
پێداچوونەوەی : مامۆستا خلیل أحمد .

پێغەمبەری خوا ـ صلى الله عليه و سلم ـ لە زۆرێك لە فەرموودەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە : یەكێك لە هۆكارەكانی گومڕایی و گومڕابوون فەتوادانە بەبێ‌ شارەزایی لە شەریعەت ، كە خەڵكانێك پێ‌ی هەڵدەستن لەسەردەمانێك كە تێیدا زانایان نامێنن ، یان كەم دەبنەوە ـ وەك لەسەردەمانی ئەمڕۆدا بەدی دەكرێت ـ لەوانەش فەرموودەكەی ( عمرو ) ی كوڕی ( العاص ) ـە ـ رضي الله عنه ـ بۆمان دەگێڕێتەوە كە لە پێغەمبەری خواوە ـ صلى الله عليه و سلم ـ  بیستوویەتی دەفەرمووێت : (
دواین فەتوا
دواین پرس و باسە فیقهیەکان

abosunnah.alkurdi@gmail.com